جووتە هێلکەدان - ovaries

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-29-18:21:00 - کۆدی بابەت: 3901
جووتە هێلکەدان - ovaries
جەستەی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

جووتە هێلکەدان(ovaries)

بریتییە لە دوو ڕژێنی هێلکەیی کە دەکەونە بەشی خوارەوەی لەشە بۆشایی لەملاو ئەولای منداڵدان، جووتە هێلکەدان لە کۆرپەلەدا لە بەشی سەرەوەی دیواری هەناو بە ڕووی پشتەوە و لە خوارەوەی گورچیلە دروست دەبێت، هەروەک جووتە گون دەست دەکات بە گواستنەوە و شۆڕبوونەوە بۆ خوارەوەی بۆشایی هەناو، لەوێوە بۆناو بۆشایی حەوز، لەگەڵ منداڵداندا بەچەند کەژیەک (ژێ) پێکەوە بەند دەبن تاوەکو بەرگری بکات لە دابەزینی هێلکەدان بۆ دەرەوەی لەش وەک جووتە گون.

ئەرک و فەرمانی هێلکەدان بریتییە لە بەرهەم هێنانی هێلکە و دەردانی هۆرمۆنی مێینە وەک ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن و ڕیلاکسین و ئینهبین، ئەمانەش بۆ دەرکەوتنی توخمە سیفەتە دووەمییەکانە لە ئافرەتدا و بەکرداری بەرهەمهێنانی هێلکە و دەردانی بۆ پیتێن لە هەموو مانگێکدا پێی دەوترێت کرداری هێلکەدانە(Ovulation).


سەرچاوەکان



1005 بینین